سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی داعش، حه‌وت چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژراون.
كه‌ناڵی دیجله بڵاویكرده‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و لیوای 44ی سوپا و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی جزیره‌ی مووسڵ رووی داوه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، له به‌رامبه‌ر كوژرانی چه‌كداره‌كانی داعش، دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 8 چه‌كداری دیكه‌ی ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنرێت، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، سێ كه‌س له چه‌كداره‌كانی داعش خۆكوژ بوون و چواره‌كه‌ی دیكه‌یان فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه و له ماڵێكی باشووری جزیره‌ی حه‌زه‌ر بوون و كوژران و شه‌ڕه‌كه درێژه‌ی كێشاوه.