له‌كاتی وه‌رگرتنی بەرتیلدا بەرپرسێکی عێراقی ده‌ستگیركرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • له‌كاتی وه‌رگرتنی بەرتیلدا بەرپرسێکی عێراقی ده‌ستگیركرا

له‌كاتی وه‌رگرتنی بەرتیلدا بەرپرسێکی عێراقی ده‌ستگیركرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
له‌كاتی وه‌رگرتنی بەرتیلدا بەرپرسێکی عێراقی ده‌ستگیركرا
0

لایک

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتی ژینگەی فوراتیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکردووە و دەشڵێت، “لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا ئەو بەڕیوەبەرەمان دەستگیرکردووە.”

دەستەی دەستپاکی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە هاوبەشیکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییە نیشتیمانییەکانی بابل توانیویانە بەڕێوەبەری گشتی ژینگەی فورات لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلادا دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بەڕێوەبەری ژینگەی فورات ویستوویەتی بەرتیل لە کەسێک وەربگرێت لەبەرامبەر پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی کێڵگەی پەلەوەری.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستگیرکردنەکە پاش بەدواداچوونی ورد بووە کاتێک چوونەتە ماڵی ئەو بەڕێوەبەرە لە حللە و توانیویانە لەکاتی تاوانەکەیدا دەستگیری بکەن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە 6ـی ئەم مانگەدا دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی و بە فیڕۆدانی پارەی دەوڵەت، دادگای کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو بەرپرسی باڵا لە وەزارەتی بەرگری و شارەوانی دەرکردووە.