بههۆی تاقیكردنهوهكانی پۆڵی 12ـی ئامادەیی سبەی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 4 كاتژمێر رادەگیرێن، ئەوەش بهمهبهستی رێگریكردن لە فێڵكردنی خوێندكاران، لە كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەژێر چاودێریی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، بە مەبەستی رێگریكردن لە دیاردەی (گزی) كردن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە 27ـی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر6:30 خولەک تاوەكو 10:30ـی بەیانی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێم رادەگرێت.
ئهوهش هاتووه، بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی غەشكردن هێڵەكانی ئینتەرنێتە، بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگریكردن لەدیاردەكە، ئەم هەنگاوە ساڵانە بە هەماهەنگی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت.