عیسام ئیمام لهبارهی توشبوونی عادل ئیمام-ی برای به نهخۆشی زەهایمەر (لهبیرچوونهوه) له روونكردنهوهیهكدا دهڵێت، “هەموو هەوادارانی دڵنیا دەکەمەوە کە ئەو باشە و هەموو ئەو شتانەی کە دەوترێت راستنین”.
ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا هیوا هەیە كه له داهاتوودا دووبارە عادل ئیمام لەسەر شاشە ببینن، هەروەها بهشداری له فیلمی “الواد و أبوه” کردووە، كه فیلمێکی خێزانییە و له دەرهێنانی رامی عادل ئیمامه.
تاریق ئەڵشەناوی، رەخنەگری هونەری، پێشتر لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندبوو، ملیۆنان عەرەب هیواخوازن کە جارێکی دیکە عادل ئیمام بگەرێتەوە سەر شاشەو بهسهر ئاڵنگاریه گهوره و بچووكهكاندا سهربكهوێت، بهڵام پێیوابوو عادل ئیمام مەحالە بەمزووانە بگەرێتەوە و لە بەرهەمێکی هونەریدا رۆل بگێڕێتەوە.
ئەڵشەنناوی ئاماژەی بەوەشکرد، کە هونەرمەند عادل ئیمام لە دڵی هەموو میسری و عەرەبەکاندا دەژی و کەسیش ناتوانێت بگاتە ئەو خۆشەویستییەی کە عادل ئیمام پێی گەیشتووە.