له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه‌ هاتووچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه‌ هاتووچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه‌ هاتووچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

نیسان 12, 2023 20:31
له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه‌ هاتووچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
0

لایک

له‌باره‌ی هه‌ندێ ڤیدیۆی دروستكراو كه‌ گوایه‌ ئۆتۆمبێلی توێتا كراون ناسراو به‌ (مه‌لیكه‌) تۆماركراوه‌ و ژماره‌ی پێدراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌هه‌ندێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌ت له‌ تیك تۆك هه‌ندێ ڤیدیۆی دروستكراو بۆ سه‌رلێشێواندن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ ئۆتۆمبێلی توێتا كراون ناسراو به‌ (مه‌لیكه‌) تۆماركراوه‌ و ژماره‌ی پێدراوه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و پرۆسه‌ی له‌‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نیا پشكنینه‌ به‌ ئامێری سكانه‌ر و هیچ ئۆتۆمبێلێك ژماره‌ی پێنه‌دراوه‌ و هیچ بڕیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌وه‌ نییه‌.

هاتووچۆی هه‌ولێر داواش له‌هاووڵاتییان ده‌كات به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و سه‌رمایه‌ی خۆیان له‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ به‌فیڕۆ نه‌ده‌نكه‌ مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تییان نییه‌ و تۆمارناكرێن.

En az 10 karakter gerekli