سەعادە شامی، جێگری سەرۆکی حکومەتی لبنان، مایەپووچ بوونی وڵاتەکەی و بانکی ناوەندی لبنانی راگەیاند.
شامی راشیگەیاند، “زیانەکانی مایەپووچ بوونەکە دابەش دەکرێتەسەر وڵات، بانکی لبنان، بانکەکانی دیکە و سەرمایەداران، تا ئێستاش هیچ رێژەیەکی سەدی دیارینەکراوە. بەداخەوە وڵاتەکەمان مایەپووچ بوو هەروەها بانکی لبنانیش بە هەمان شێوە، ئەمەش لە ئەنجامی سیاسەتی دەیان ساڵەی بەڕێوەبردن”.
وتیشی، “هەموو ساتێک لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی لەسەر هێڵداین و پەیوەندییەکانمان لەم دۆخە ئاڵۆزەدا بەردەوامی هەیە و تا ئێستا رێگایەکی زۆرمان لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی بڕیوە بۆ گەیشتن بە رێگەچارەیەک کە وڵات لەم نەهامەتییە رزگاربکات”.