لایەنێکی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ کشایەوە

لایەنێکی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ کشایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لایەنێکی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ کشایەوە
0

لایک

سەرکردەیەکی نێو رێکخراوی بەدر کە لەلایەن هادی عامری ـیەوە سەرکردایەتی دەکرێت رایگەیاند، ئەوان بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی ناکەن.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەری بەغداد ئەلیەوم، محەمەد بەیاتی، سەرکردەی دیاری نێو رێکخراوی بەدر ئاماژەی بەوەکردووە کە رێکخراوەکەیان باوەڕی بەوە هەیە کە خۆپیشاندانەکای ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی بارودۆخی وڵات زیاتر ئاڵۆز دەکات. بۆیە بریاریان داوە بەشداری لە خۆپیشاندانەکە نەکەن.

شایەنی باسە لە لێدوانە رۆژنامەوانییەکەدا ئەوەش هاتووە، “بەشداری لە خۆپیشاندانێک دەکەین کە بچێتە چوارچێوەی خزمەتی کۆمەڵگە و دۆخی وڵاتیش زیاتر ئاڵۆز نەکات”.

دوێنێ چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند کە لە ئێستادا دۆخی عێراق کودەتایان وەبیردێنێتەوە و لەو سۆنگەیەشەوە داوایان لە لایەنگرانیان کرد لەپێناو بەرگریکردن لە هەوڵی کودەتا و پێشێلکاری دەستوور و شەرعیەت و یاساکان، خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.