لایەنگرانی سەدر هێرش دەکەنەسەر کەناڵی ئەل رابیعە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لایەنگرانی سەدر هێرش دەکەنەسەر کەناڵی ئەل رابیعە

لایەنگرانی سەدر هێرش دەکەنەسەر کەناڵی ئەل رابیعە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لایەنگرانی سەدر هێرش دەکەنەسەر کەناڵی ئەل رابیعە
0

لایک

دوای په‌خشكردنی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆ، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئەل رابیعە کە نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غداد.

له‌ كاتی په‌لاماری لایەنگرانی سه‌در بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌، لیوا جه‌واد ده‌ڕاجی، به‌ڕێوبه‌ری هێزه‌كانی پاراستنی یاسا برینداربوو.

لەئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌تە شوێنی رووداوه‌كه‌ و هه‌وڵیاندا رێگری له‌ چوونی سه‌درییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌ربه‌سته‌كانیان تێپه‌ڕاند و چوونه‌ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، مونا سامی، پێشكه‌شكاری ناسراوی كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌ رووداوه‌كانی ساڵی 2004 كردبوو و رایگه‌یاندبوو، ئه‌و كات سوپای مه‌هدی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در، چه‌كی خۆیان فرۆشته‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان و ده‌ستبه‌رداری چه‌ک بوون، به‌ڵام میوانه‌كه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در بوو ره‌تیكرده‌وه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی ئه‌و قسه‌یه‌ی مونا سامی، هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌.

جێی باسە، کەناڵی ئەل رابیعە میدیایێکی نزیکە له‌ حه‌شدی شه‌عبی.