سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییەکە کۆدەبێتەوە.
سەرچاوە رۆژنامەییەکانی عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە، رۆژی دووشه‌ممه 6/2/2023، سێرگی لاڤرۆڤ، سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق؛ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق؛ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆده‌بێته‌وه.
باس لەوەش کراوە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌كانی تایبه‌ت به وزه و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات.
جەخت لەوەش کراوەتەوە لاڤرۆڤ به یاوه‌ری شاندێكی باڵای بازرگانی دێته عێراق، كه سه‌رۆكی چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره‌ی رووسی له‌خۆ ده‌گرێت.