كەشناسی: شەپۆڵێكی بەفر بارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كەشناسی: شەپۆڵێكی بەفر بارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە

كەشناسی: شەپۆڵێكی بەفر بارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
كەشناسی: شەپۆڵێكی بەفر بارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە
0

لایک

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بارانبارین لە هەرێم بەردەوام دفەبێت و شەپۆلێکى بەفربارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت بە درێژاى کاتەکان  لەگەڵ دروستبوونى تەم لە هەندێک ناوچە، بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەى نمە باران بەردەوامى دەبێت، سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە ئاستى دابارینى زیاترە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لوتکەى زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد، شەپۆلێکى بەفربارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە تا کاتەکانى شەو درەنگ بەفر بارینى پچڕ پچڕ دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت هەندێک کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرى نمە بارانى دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە ئاستى دابارین زیاترە، لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8 پلەى سیلیزى
دهۆک: 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى