به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیا جیا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و له‌ناوچه شاخاویە سنوریەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە کاتەکانی شەودا لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سوک هەیە، لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پلەکانی گەرما/ نزمدەبێتەوە بە (1-3) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراىی با / 5 – 15 کیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئاڕاستەی با به‌ره‌و باشوورى خۆرئاوا ده‌بێت و مەوداى بینین / 7 – 10 کیلۆمه‌تر ده‌بێت.
به‌پێی كه‌شناسی، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە پارێزگای دهۆک و دەورووبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاویە سنwوریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.