بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌وردەبێت و شەپۆلێکی تۆز و خۆڵبارینیش ناوچەکە دەگرێتەوە، كەوا دەكات مه‌ودای بینین كه‌مبێتەوە.
کەشناسیی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشبینی ده‌كرێت سبەی ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌وربێت و خێرایی با (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بێت.
باسی لەوەش كردووە، سبەینێ لە ئێواره و شه‌ودا خۆڵبارین دەستپێدەكات و خێرایی باش چالاک دەبێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، هەروەها خۆڵبارین زیاتر دەبێت و مه‌ودای بینین كه‌مدەبێتەوە.