كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسیی بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبنییەكان شەپۆلێكی بارانبارين چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزتردەبن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین لەسەر بەشێك پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و لە ئیدارەی گەرمیان دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان. پێشبینیدەكرێت بارانبارین لە سنووری قەزای خانەقین و ناوچەكانی دەوروبەری زیاتربێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبێتەوە بە نزیكەی (1 تا 2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.