كۆمپانیای كۆره‌ک تیلیكۆم هه‌رزانكردی نرخی کارتی مۆبایلی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كۆمپانیای كۆره‌ک تیلیكۆم هه‌رزانكردی نرخی کارتی مۆبایلی راگەیاند

كۆمپانیای كۆره‌ک تیلیكۆم هه‌رزانكردی نرخی کارتی مۆبایلی راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
كۆمپانیای كۆره‌ک تیلیكۆم هه‌رزانكردی نرخی کارتی مۆبایلی راگەیاند
0

لایک

كۆمپانیای كۆره‌ک تیلیكۆم رایده‌گه‌یێنێت، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو نرخی كارته‌كانی كۆمپانیاكه‌ داده‌به‌زێت.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم:

بۆ سەرجەم بەشداربووە بەڕێزەکانی کورەك تیلیکۆم، ئاگادارتان دەکەینەوە کە باجی زیادکراوی 20%ی نرخی کارتی پڕکردنەوە ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن.
واتا نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی کە نووسراوە، بۆ نموونە کارتی باڵانسی 5,000 بە نرخی 5,000 د.ع دەفرۆشرێت.
سەرجەم بنکەکانی فرۆشتن و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان لەم بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەموو جۆرە کارتەکان دەگرێتەوە، و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەک نین.
ئەم بڕیارە لە 1/12/2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردن.