دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.
بە ئامادەبوونی 282 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد.
هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی سیادە پشتگیری خۆیان بۆ لەتیف رەشید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار راگەیاند.
هەروەها یەکێتی جەختی لەسەر کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دووپاتکردەوە.