بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن ئەگەری نمەباران هەیە لەگەڵ هەورەتریشقە لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری تۆز و خۆڵ لەسەر ناوچەکانی هەرێم نامێنێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، خێرایی با لەنێوان 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا،. مەوداوی بینین 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم وعێراقی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە زۆر لەو کەسانەی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە یان هەستیاریان هەیە بۆ چارەسەر گەیەندرانە نەخۆشخانەکان.