كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ده‌ستپێده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ده‌ستپێده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ده‌ستپێده‌كات
0

لایک

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەندێک ناوچەی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.

 سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی، لە پاشنیوەرۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. ئەگەری بارانبارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، سەنتەری شاری دهۆک، سنووری پارێزگای هەولێر بە تایبەتی بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لە کاتەکانی درەنگانی شەودا بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی نمە بارانی کەم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 25

سلێمانی : 22

دهۆک : 25

هەڵەبجە : 25

زاخۆ : 24

سۆران : 22

گەرمیان : 28