دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه (25ی حوزه‌یران 2022) شەپۆڵێکی خۆڵبارین هه‌رێم و چەند پاریزگایەكی عێراق دەگرێتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی کەشناسی عێراق هاتووه، شەپۆڵی خۆڵبارین لە مووسڵەوە دەستپێدەکات و دواتر هەولێر، دهۆک، سلێمانی، کەرکوک، تکریت، ئەنبار، بەغداد، دیالە، کەربەلا، بابل و نەجەف دەگرێتەوە و ئاستی بینین لە چەند شوێنێک بۆ 500 مەتر کەم دەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکراشیکردووە، کاریگەری خۆڵبارینەکە سبەی کەم دەبێتەوە و پێشبینیش دەکرێت، لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی هەرێمی کوردستان باران ببارێت.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دواینیوەڕۆ خێرایی با زیاددەکات دەبێتەهۆی بەرزبونی تۆز و خۆڵ و له‌شه‌ودا ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاویه‌كان، سبه‌ینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی تۆزێکی سوک.