كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و ساردترین شه‌و ده‌بێت

كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و ساردترین شه‌و ده‌بێت

شوبات 16, 2023 21:41
كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و ساردترین شه‌و ده‌بێت
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و ساردترین شه‌و ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفڕ داده‌به‌زن.

كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوەشەو تا سبەى بەیانى زوو نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دابەزێت بە بەراورد لە گەڵ نزمترین پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ پێنجشه‌م .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە سەنتەرى شارەکان نزمترین پلەکانى گەرما پێشبینى دەکرێ بەمشێوەیەى خوارەوە بێت :-

هەولێر: -2 پلەى سیلیزى

سلێمانى: -3 پلەى سیلیزى

دهۆک: -3 پلەى سیلیزى

هەلەبجە: -2 پلەى سیلیزى

كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و شەختە لەو شوێنانەى كه‌ تەڕ و شێدارن دروست دەبێت.

له‌ كۆتاییدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئەم شەو ساردترین شەو دەبێت تاوەکو ئێستا.

En az 10 karakter gerekli