كه‌سایه‌تیه‌كى گه‌وره‌ى دیارى وه‌رزش كۆچى دوایكرد
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • كه‌سایه‌تیه‌كى گه‌وره‌ى دیارى وه‌رزش كۆچى دوایكرد

كه‌سایه‌تیه‌كى گه‌وره‌ى دیارى وه‌رزش كۆچى دوایكرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
كه‌سایه‌تیه‌كى گه‌وره‌ى دیارى وه‌رزش كۆچى دوایكرد
0

لایک

مینۆ رایۆلا، بەڕێوەبەری کارەکانی بەشێکی زۆری ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

راپۆرتە رۆژنامەونییەکان بڵاویانکردەوە، مینۆ رایۆلا، بەڕێوەبەری بەنێوبانگی بەشێکی زۆری کارەکانی یاریزانان، لەنێویاندا زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئێرلینگ هالاند، پۆڵ پۆگبا و چەندین یاریزانی دیکە بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

رایۆلا رۆژی 12ـی مانگی یەکی ئەمساڵ بەهۆی نەخۆشی سینگەوە گواسترایەوە نەخۆشخانە، بەڵام دوای ماوەی مانەوە لە نەخۆشخانە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری تەندروستیی بەرەو باشی رۆیشت و گەڕایەوە بۆ کارکردن.

مینۆ رایۆلا لە 4-11-1967 لە دایکبووە و خەڵکی ئیتاڵیایە و چووەتە هۆڵەندا، ئەو یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی گواستنەوەی یاریزانان بوو لەسەر ئاستی جیهان، سەرەتای کارکردنی ئەو لە جیهانی تۆپی پێدا وەک وەرگێڕ بووە، پاشان وردە وردە دەستی بردووە بۆ کارکردن لەگەڵ یاریزانەکان، تاوەکو بووەتە بەڕێوەبەری کارەکانیان.

رایۆلا بەهۆی ئەوەی 7 زمانی دەزانی و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ یانە و یاریزانە جیاوازەکان هەبوو، لەنێو یاریزاناندا جێگەی متمانەی زۆربوو، ئەوەش ببووە هۆکاری ئەوەی کە یاریزانی زۆر بگوازێتەوە و بەو هۆیەشەوە پارەیەکی زۆری لە گواستنەوەی یاریزاناندا دەستدەکەوت.