كه‌ركوک.. ژنێک رزگاركرا كه‌ له‌لایه‌ن باندێكه‌وه‌ بازرگانی پێوه‌ده‌كرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كه‌ركوک.. ژنێک رزگاركرا كه‌ له‌لایه‌ن باندێكه‌وه‌ بازرگانی پێوه‌ده‌كرا

كه‌ركوک.. ژنێک رزگاركرا كه‌ له‌لایه‌ن باندێكه‌وه‌ بازرگانی پێوه‌ده‌كرا

له‌ گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی كه‌ركوک تۆمه‌تبارێک به‌ بڕێک مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا و دوای پشكنینی ماڵی، ده‌ركه‌وت كچێكی رفاندووه‌ و ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته‌ بازاڕی له‌شفرۆشییه‌وه‌.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
كه‌ركوک.. ژنێک رزگاركرا كه‌ له‌لایه‌ن باندێكه‌وه‌ بازرگانی پێوه‌ده‌كرا
0

لایک

له‌ گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی كه‌ركوک تۆمه‌تبارێک به‌ بڕێک مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا و دوای پشكنینی ماڵی، ده‌ركه‌وت كچێكی رفاندووه‌ و ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته‌ بازاڕی له‌شفرۆشییه‌وه‌.

پۆلیسی كه‌ركوک رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (10ی ئایار2022)، له‌ گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی كه‌ركوک، كه‌سێك به‌ بڕێک مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

پۆلیس رایگه‌یاند، تیمه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و پۆلیسی خولاوه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردووه‌.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، دوای پشكنینی ماڵی ده‌ستگیركراوه‌كه‌، ده‌ركه‌وتووه‌، ژنێكی رفێندراو هه‌یه‌، كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ویستوویه‌تی بیخاته‌ بازاڕی له‌شفرۆشییه‌وه‌.

تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی (32)ی تایبه‌ت به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و بڕیاری (234)ی دادوه‌ری ده‌ستگیركراوه‌.

ژنه‌ رفێندراوه‌كه‌ش راده‌ستی هۆبه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤ، له‌ به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌ركوک كراوه‌.

پۆلیس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ژنه‌كه‌ وه‌ک سكاڵاكار، له‌ لای دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ سكاڵای له‌ دژی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیركراوه‌ تۆمار كردووه‌.

پۆلیس باسی له‌وه‌ كردووه‌، هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانی په‌یوه‌ست به‌و گرووپانه‌ی بازرگانی به‌ جه‌سته‌ی ژنانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.