كه‌ركووک.. سێ كه‌س هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێک و ژنێک ده‌كوژن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كه‌ركووک.. سێ كه‌س هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێک و ژنێک ده‌كوژن

كه‌ركووک.. سێ كه‌س هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێک و ژنێک ده‌كوژن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
كه‌ركووک.. سێ كه‌س هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێک و ژنێک ده‌كوژن
0

لایک

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ک چه‌كداری هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر سه‌ر ماڵێكی ناحیه‌ی شوانی سنووری پارێزگای كه‌ركووک و خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یان به‌ستۆته‌وه‌ و ژنه‌كه‌شیان كوشتوه‌، پاشان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.

عامر نوری وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووک، رایگه‌یاندووە، شه‌وی رابردوو سێ بۆ چوار كه‌س به‌چه‌كه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵێک له‌ ناحیه‌ی شوان كه‌ ده‌موچاویان داپۆشیوه‌، به‌زه‌بری چه‌ك و هێز خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یان به‌ستوه‌ته‌وه‌ و پاشانیش ژنی ماڵه‌كه‌یان كوشتووه‌.

وتیشی، “ئه‌و ژنه‌ پێشتر له‌سه‌ر نه‌فه‌قات و دارایی هه‌ندێک كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشووی هه‌بووه‌ و كێشه‌كانیش یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه‌، دوای تاوانه‌كه‌ش تۆمه‌تباره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و تاوه‌كو ئێستاش تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان رووداوه‌كه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، “له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌موچاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ داپۆشرابوون، بۆیه‌ به‌ته‌واوی نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌ و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیرنه‌كراوه‌”.