مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، عێراق به‌گرنگیه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هه‌وڵیشده‌دات ئه‌و په‌یوه‌ندیانه زیاتر بهرهوپێشببردرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکوه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له ئه‌لینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكای له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ركی نوێی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، “عێراق گرنگییه‌كی زۆر به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات له بواره جیاجیاكاندا، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و درێژخایه‌نی گه‌لانی عێراق و ئه‌مریكایه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش ده‌توانێت پێشكه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت له هه‌مانكاتدا تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له دیدگای هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به‌رز بكاته‌وه به‌ئامانجی به‌دواداچوون بۆ رێگاكانی لۆژیک و دیالۆگ”.
كازمی خواستی حكومه‌تی عێراقی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، به شێوه‌یه‌ک كه ئاسۆی پێشكه‌وتنی ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام بۆ گه‌لی عێراق و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه زیاد بكات.
ئەوەشی هاتووە، له دیداره‌كه‌دا جه‌ختیانكرده‌وه، له به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌روه‌ها دووپاتی مه‌شق و راهێنان و راوێژكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیان كرده‌وه.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق لە بەرامبەردا رایگه‌یاندووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی هاوكاری نزیكتره له‌گه‌ڵ عێراق له بواره جیاجیاكان به تایبه‌ت بواره ئابووری و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییه‌كان”.