به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، شەوی رابردوو كه‌سێک به‌چه‌كه‌وه ته‌قه‌ی له دوو برا كردووه و به‌وهۆیه‌وه هه‌ردووكیان برینداربوون، پاش رووداوه‌كه‌ش تۆمه‌تباره‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “کاتژمێر 10:15 خولەکی شەو لە گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ لەلایەن کەسێکەوە بەچەکی جۆری دەمانچە تەقە لە دوو برا بەناوەکانی ( خ . ع . ق ) لەدایکبووی ساڵی 1990 و ( ق . ع . ق ) لەدایکبووی ساڵی 1987 كرا كه هه‌ردووكیان پیشه‌یان كاسبه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینن، بەوهۆیەشەوە هەردووکیان برینداربوون کە شوێنەواری پێنج فیشەک بەسەر جەستەی هەردووکیانەوە هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 405/31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێک دەرچووە، لەئێستادا هەردوو بریندارەکە لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ لە ژێر چاودێری پزیشکیدان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی رووداوه‌كه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی، هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە”.