قەڕەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم یاریگای بەسرە دروستبووە: گیان لەدەستدان و بریندار بوون هەیە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • قەڕەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم یاریگای بەسرە دروستبووە: گیان لەدەستدان و بریندار بوون هەیە

قەڕەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم یاریگای بەسرە دروستبووە: گیان لەدەستدان و بریندار بوون هەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
قەڕەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم یاریگای بەسرە دروستبووە: گیان لەدەستدان و بریندار بوون هەیە
0

لایک

بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوە، تائێستا دوو هاندەری تۆپی پێ لە بەسرە گیانیان لەدەستدا و ئاژانسی هەواڵی عێراقی، باس لە برینداربوونی زیاتر لە 80 کەس دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2023، کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە کۆتا یاری جامی کەنداو لە یاریگای بەسرە لەنێوان عێراق و عومان بەڕێوەدەچێت، بەشێک لە هاندەران لە شەوی رابردووە چوونەتە نێو یاریگا و لە ئێستاوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم یاریگاکە دروستبووە.

سەرەڕای ئەوەی یاریگاکە توانای لەخۆگرتنی 65 هەزار هاندەری هەیە، بەڵام زیاتر لە 150 هەزار کەس تەنها لە بەردەم یاریگاکە ئامادەیە.