قەندیلێکی دەریایی جیاواز لە قووڵاییەکانی دەریا دۆزرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • قەندیلێکی دەریایی جیاواز لە قووڵاییەکانی دەریا دۆزرایەوە

قەندیلێکی دەریایی جیاواز لە قووڵاییەکانی دەریا دۆزرایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
قەندیلێکی دەریایی جیاواز لە قووڵاییەکانی دەریا دۆزرایەوە
0

لایک

زانایانی ئوستڕاڵی لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریکردن، بونەوەرێکی دەریاییان لە دەریای هیندی بەقوڵایی پێنج هەزار مەتر دۆزییەوە.

شایەنی باسە بوونەوەرەکە جۆرێکە لە قەندیلی دەریا و سەر بە پۆلی هایدرۆزایە و ناوی تراخیمێدیوزا ـیان بە قەندیلەکە بەخشیوە.

زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە کە قەندیلەکە بوونەوەرێکی زۆرهەستیارە و لە قووڵاییەکانی دەریا ژیان بەسەر دەبات و رەنگێکی شینی درەوشاوەی هەیە.

پرۆژەکە لەلایەن زانکۆی ئوستراڵیای رۆژئاوا و دەزگای میندێرۆ سەرپەرشتی کراوە و ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی بۆماوەیی، زەویناس و کەشناس بەشدارییان کردووە. دۆزینەوەکەش دوی سێ ساڵ لە گەڕان و چاودێریکردن هاتووە.