قەتەر: پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە دەستیان لە کوشتنی ‘ئەبو عاقیلە’ هەیە

قەتەر: پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە دەستیان لە کوشتنی ‘ئەبو عاقیلە’ هەیە

وەزیری دەرەوەی قەتەر دوای لێپێچینەوە دەکات لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە کوژرانی شیرین ئەبو عاقیلە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
قەتەر: پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە دەستیان لە کوشتنی ‘ئەبو عاقیلە’ هەیە
0

لایک

محەمەد بن عەبدورەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر دوای لێپێچینەوە دەکات لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە کوژرانی شیرین ئەبو عاقیلە، ژنە پەیامنێری کەناڵی ئەل جەزیرەی قەتەری کە لەمیانی بەجێگەیاندنی کارەکەیدا بە فیشەکی هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا.

وەزیری دەرەوەی قەتەر لەمیانی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و ئاڕاستەکردنی بە بنەماڵەی ئەبو عاقیلە رایگەیاند، پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو رووداوە بکرێت.

هاوکات، نەفتالی بینیت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەمبارەیەوە رایگەیاند، بەداخەوە دەسەڵاتدارانی فەلەستین رێگە نادەن لێژنەیەکی هاوبەش لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین پێکبهێنرێت و لێکۆڵینەوە لە کوژرانی رۆژنامەنووسەکەی جەزیرە بکەن و رێگەش نادەن دەستمان بە بەڵگەکان بگات بۆ دەرکەوتنی راستیەکان.