ژووری بازرگانی ئێران-عێراق رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی كاڵای ئێران بۆ عێراق له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی سه‌ره‌تای ساڵی داراییدا (21ـی ئادار تا 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022) نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلار بووه.
حه‌مید حوسێنی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق راگه‌یاند، راپۆرته‌كان ئاماژه‌ن بۆ زیادبوونی به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردنی ئێران له رێگه‌ی ده‌روازه وشكانییه‌كانه‌وه بۆ عێراق”.
ئاماژەی بەوەشکرد، له مانگی حه‌وته‌می ساڵی دارایی ئه‌مساڵدا كه له 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022 كۆتایی هات، ئاستی هه‌نارده‌كردنی وڵات بۆ عێراق تێكڕای مانگانه‌ی 600 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته 647 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له مانگی پێشوودا 420 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ستهێنراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، خاوبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له‌ماوه‌ی چله‌ی ماته‌مینی، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نرخی فه‌رمی ئاڵوگۆڕی كاڵا سه‌ره‌تاییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، له‌و هۆكارانه‌ن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دابه‌زینی كاڵای سه‌ره‌تایی هه‌بووه له هه‌نارده‌كردن بۆ عێراق.