قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دەستیپێکرد

قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دەستیپێکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دەستیپێکرد
0

لایک

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند کە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین شەوی رابردوو دەستیپێکردووە و مەبەست لێی کێوماڵکردنی بنکە و حەشارگەکانی داعشە و لە سەرەتاکانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک کەرەستەی سەربازی سەر بە داعش دەستیان بەسەرداگیراوە.

لەراگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەکردووە کە دوێنێ شەو قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیرادەی پۆڵاین لە ناوچەی عەزێم ـی پارێزگای دیالە دەستیپێکردووە و هەریەکە لە سوپای عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین و سامەرا و دیالە لەگەڵ حەشدی شەعبی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکە کردووە.

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە جگە لەمە لە ناوچەی میقدادیە و نزیک روباری دیجلە ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوەچووە و هەردوو ئۆپەراسیۆنەکەش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکاندا دوو بۆمبی چێندراو، پشتینەیەکی بۆمبرێژکراو، ئۆتۆمبێلێک، سێ ماتۆرسکیل و ژمارەیەک مەخزەنی فیشەک دەستی بەسەرداگیراوە.