قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و هێزە فیدڕاڵییەکان دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و هێزە فیدڕاڵییەکان دەستیپێکرد

قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و هێزە فیدڕاڵییەکان دەستیپێکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و هێزە فیدڕاڵییەکان دەستیپێکرد
0

لایک

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە زنجیرە چیای قەرەچوغ دەستیێکردووە.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و هیزە عێراقییەکانی لە زنجیرە چیای قەرەچوغ راگەیاند. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی فیدڕاڵی و هێزەکانی پێشمەرگە هاتۆتە دی، بەرهەمی لێکتێگەیشتنە ئەمنییە هاوبەشەکانی هەردوولایە، بۆ مەبەستی لەناوبردن و تێکشکاندنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا.

هاوکات لەو راگەیەندراوەی کە لە شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰ی تەمووزی۲۰۲۲، لە زنجیرە چیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هیزە فیدراڵییەکان بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراقی دەستی پێکرد.

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە رایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە هەماهەنگی و پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بەیانی رۆژی سێشەممە، 19ـی تەموزی 2022، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا لە چیای قەرەچووغ دەستی پێکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدرابوو کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هەریەک لە هێزەکانی میحوەری شەش و یەکەیەکی زێرەڤانی و هێزێکی دژەتیرۆر و چەند یەکەیەکی تری هێزی پێشمەرگە و فیرقەکانی 14 و 16 و یەکەیەکی دژەتیرۆری عێراقی، بەپشتیوانی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانیی و فڕۆکەوانی سوپای عێراقی، بەشدارییان تێدا کردووە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی فیدڕاڵی و هێزەکانی پێشمەرگە هاتۆتە دی، بەرهەمی لێکتێگەیشتنە ئەمنییە هاوبەشەکانی هەردوولایە، بۆ مەبەستی لەناوبردن و تێکشکاندنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا.