قوتابییەکی پۆلی 11 بەهۆی دەرنەچوونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • قوتابییەکی پۆلی 11 بەهۆی دەرنەچوونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

قوتابییەکی پۆلی 11 بەهۆی دەرنەچوونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
قوتابییەکی پۆلی 11 بەهۆی دەرنەچوونی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
0

لایک

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، قوتابییەکی پۆلی 11ـی ئامادەیی دوای دەرنەچوونی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە باسی لەوەکردووە قوتابییەکی دانیشتووی دەورووبەری ناحیەی جەلەولا کە تەمەنی 18 ساڵە، لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە دوای ئەوەی لە پۆلی 11ـی بنەڕەتی دەمێنێتەوە.

هاوکات سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە کە تەرمی قوتابییەکە راستەوخۆ براوەتە پزیشکی داد و لە ئێستادا پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

لەماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2022ـدا زیاتر لە 30 هەوڵ بۆ خۆکوشتن هەبووە، شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن کە هۆکاری بەرزبوونەوەی هەوڵ و رووداوی خۆکوشتن بۆ باری دارایی خانەوادەکان، کێشەی نێوان هاوسەران، توندوتیکی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر  دەگەڕێننەوە.