قوتابییانی خوێندنی تورکمانی لە شاری کەرکوک لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک کۆبوونەوە و داوای مافی خۆیان کرد.
شایەنی باسە ژمارەیەک لە نونەرانی قوتابییان لەلایەن ەلی گولبۆی، بەرێوەبەری گشتی پەروەدەی تورکمانی و عیماد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری خوێندنی تورکمانییەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا یاداشتنامەیەک ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرا کە تێیدا سەرجەم داواکاریی قوتابییانی خوێندنی تورکمانی ئاماژەی پێکراوە.