قوباد تاڵەبانی و بەشێک لە وەزیرەکانی یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • قوباد تاڵەبانی و بەشێک لە وەزیرەکانی یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکەن

قوباد تاڵەبانی و بەشێک لە وەزیرەکانی یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
قوباد تاڵەبانی و بەشێک لە وەزیرەکانی یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکەن
0

لایک

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و بەشێک لە وەزیرەکانی یەکێتی بەشداریی ناکەن کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر چوار تەوەر دەکرێت.

میدیای فەرمیی یەکێتی لەبارەی هۆکاری بەشدارینەکردنەکە ئاماژە بەوەدەکات، نیگەرانن لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و نیگەرانییەكانی خۆیان پێداون. “هەتا نیگەرانییەكان نەڕەوێندرێنەوە بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران ناكەین”.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕگەیەک تاوتوێ دەکرێن. کە بریتین لە:

بڕگەی یەکەمی: خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.

بڕگه‌ی دووەم: خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره‌ (5) له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان.

بڕگەی سێیەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە رەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی رۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە رۆژمێری فەرمی هەرێم بە ناوی (رۆژی پێکەوەژیان).

بڕگەی چوارەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.