قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم تایبەت بە هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر(ئەربیل) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەین، ئەم کارە لە شکۆی هەولێر کەم ناکاتەوە.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
هێرشە موشەکییەکانی دژ بە شاری هەولێری خۆشەویست، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو تاکێکی کورد لە سەرانسەری دنیادا.
بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەین و رایدەگەیەنین ئەم کارە لە شکۆی هەولێر کەم ناکاتەوەو ئۆقرەیی و ناوبانگی ناشێوێنێت وەک پایتەختی گەشاوە و میواندۆستی هەرێمی کوردستان.
هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین، هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە.