قوباد تاڵەبانی باس لە کاریگەری هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێم دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • قوباد تاڵەبانی باس لە کاریگەری هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێم دەکات

قوباد تاڵەبانی باس لە کاریگەری هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێم دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
قوباد تاڵەبانی باس لە کاریگەری هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێم دەکات
0

لایک

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بارەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو رووداوانەوە بەردەوامن و باس له لێکەوتەکانی ئەو هێرشانە دەکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکان و بە ئامانجگرتنی کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێم بەردەوامن.

دەشڵێت،هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە و ئەو هەڕەشانەش کاریگەری ناکاتە سەر کۆمپانیاکان.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی لێره‌ كارده‌كه‌ن ئیراده‌یان زۆر به‌هێزتره‌ له‌وه‌ی به‌ دو یان سێ سارۆخ وره‌یان بڕوخێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نیوەڕۆی دوێنێ هەیینی مووشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی کەمپی مانەوەی کارمەندەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم کراوە.

سدیق محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم بە میدیاکانی راگەیاند: دوو مووشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کراوە لە سنوورەکە، بەڵام ھێرشەکە ھیچ زیانێکی مادی و گیانی نەبووە و لە دەرەوەی کەمپی کارمەندان کەوتونەتە خوارەوە.

هاوکات ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رایگەیاند، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە كە هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە و بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەكێڵگەكە بەردەوامە و كۆنترۆڵی زیانە ماددییەكان كراوە.