قوباد تاڵه‌بانی: هه‌رێمی كوردستان توشی كێشه‌ی دارایی بووه‌ ‌
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • قوباد تاڵه‌بانی: هه‌رێمی كوردستان توشی كێشه‌ی دارایی بووه‌ ‌

قوباد تاڵه‌بانی: هه‌رێمی كوردستان توشی كێشه‌ی دارایی بووه‌ ‌

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می داهاتی هه‌یه‌.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
قوباد تاڵه‌بانی: هه‌رێمی كوردستان توشی كێشه‌ی دارایی بووه‌ ‌
0

لایک

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می داهاتی هه‌یه‌.

بە گوێرەی میدیای یەکێتی، قوباد تاڵه‌بانی له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی له‌كۆڕبه‌ندی ئابوری دێڵفی له‌یۆنان سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامەنووسی رایگەیاند، “هه‌رێمی كوردستان تووشی كێشه‌ی دارایی بووه‌، دوور له‌وه‌ی كه‌ له‌ میدیاكان باس ده‌كرێت ئه‌وه‌ كێشه‌ی سلێمانی نییه‌، كێشه‌ی كه‌میی داهاتی كوردستانه‌”.

وتیشی “لێره‌ داوا ده‌كه‌م واز له‌ سلێمانی بێنن. ئه‌م كێشه‌یه‌ كاریگه‌ریی له‌ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان كردووه‌”.

هاوکات  به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش، له‌میانه‌ی وتارێكدا قوباد تاڵه‌بانی له‌كۆڕبه‌ندی ئابووری دێڵفی له‌یۆنان رایگه‌یاندوه‌، “ئه‌و قه‌یران و گرفتانه‌ی كه‌ روبه‌روی هه‌رێمی كوردستان بونه‌ته‌وه‌ به‌هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی چاره‌سه‌ر ناكرێن، چونكه‌ كێشه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌مووانه‌ بۆیه‌ گرنگه‌ سوود له‌ئه‌زموون و شاره‌زایی یه‌كتر ببینین”.

وتیشی، “عێراق هێشتا له‌جه‌نگدایه‌ و قه‌یرانه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، نزیكی حه‌وت مانگ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵبژاردنمان كرد، به‌ڵام تا ئێستاش نزیك نه‌بووینه‌ته‌وه‌ له‌پێكهێنانی حكومه‌ت، كوردستانیش هه‌رێمێكی سه‌قامگیرتره‌، له‌هه‌مانكاتدا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌كان به‌تایبه‌ت قه‌یرانی دارایی بووەتەوە”.

سه‌باره‌ت به‌داهاتیش، قوباد تاڵه‌بانی وتی “ئێمه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی نه‌وتین، هیچ گومانی تێدا نیه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت بارگرانی قه‌یرانی گاز له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیهان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێ چاره‌سه‌ری ناكۆكی سیاسی بكرێت له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌وزه‌ و نه‌وت و غازه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن به‌تایبه‌ت كه‌ به‌م دواییانه‌ دادگای فیدراڵی بڕیارێكی ده‌ركرد و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی نیگه‌ران كرد، له‌هه‌مانكاتدا به‌شوێن ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێیین ئه‌م كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌ لایه‌نێكی كارا”.