قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق داوای له هێز و لایه‌نەکانی هەرێم كرد كاندیدی پۆستی سه‌رۆكیكۆماری عێراق یه‌كلاییبكه‌نه‌وه و راشیگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی، پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی فیدڕاڵی له عێراق خێراتر ده‌كات.
قه‌یس خه‌زعه‌لی له وتاری نوێژی جه‌ژندا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک له لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند دوای کشانەوەی رەوتی سەدر ئەوەی روویداوە، پێک‌ھێنانی حکومەت دواناخات و دەرفەتێکی راستەقینە ھەیە بۆ پێک‌ھێنانی حکومەت لەدوای جەژنی قوربان.
وتیشی، ناکۆکییەکی قوڵی کورد لەنێوخۆیان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار هەیە، ئەو ناکۆکییەش زۆر قوڵترە لەو ناکۆکییەی لەنێوان لایەنەکانی شیعەدا ھەیە، چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ کۆبوونەوەی ھەموو لایەنە کوردییەکانە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار.
بەوتەی ئەمینداری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق، کێشەیەکی راستەقینە لەناو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکاندا نیە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران و یەکلاکردنەوەکەی دواناکەوێت، ھەروەک بەدووری نەزانی کاندیدی سەرۆک وەزیران پێش کاندیدی سەرۆک کۆمار یەکلابکرێتەوە.