كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیندرا

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیندرا

كانونی یه‌كه‌م 17, 2024 14:41
كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیندرا
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 17ـی كانوونی یەكەمی 2024، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه،‌ 18ـی كانوونی یەكەمی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر(ئەربیل): 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli