ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێكەوتی ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێی لە کەرتی غەززە کرد، ئەم داواکارییە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل دەستپێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری غەززە ڕاگەیاند.
گۆتێرێز لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئەفریقا لە ژاپۆن ڕایگەیاند، “زۆر گرنگە ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە غەززە بەدیبهێنرێت، بۆ ڕێگری‌کردن لەو مردن و وێرانکارییەی کە لە ئەنجامی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییەوە لە شارەکەدا دێتە ئاراوە.”
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئیسرائیل کرد، بڕیاری فراوانکردنی نیشتەجێبوونەکان لە کەناری ڕۆژئاوا پێچەوانە بکاتەوە، کە بە کارێکی “نایاسایی” وەسفی کرد.
دوێنێ چوارشەممە، ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٥، ئیفی دیفرین، وته‌بێژی فه‌رمی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌مین قۆناغه‌كانی داگیركردنی غه‌ززه له لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
ئیفی دیفرین، ڕاشیگەیاند، له ڕۆژانی داهاتوودا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چڕ ده‌كه‌نه‌وه و به‌پێی ڕێنماییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسیشیان زه‌مینه‌سازی ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م بارمته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا