قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، ئاشكرایكرد، له‌مه‌ودوا غاز لە رێگه‌ی پسووله‌ی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەشده‌كرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، له‌میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ـێ ئه‌یلوول رایگەیاندە، له هه‌ولێر دابه‌شكردنی غازی ماڵان رێكده‌خرێته‌وه و له‌مه‌ودوا لە رێگه‌ی پسووله‌ی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەشده‌كرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، مەبەست لەم هەنگاوە، رێکخستنی زیاتری پڕۆسەی دابەشکردنی غازە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هاووڵاتیاندا، بەنرخی فەرمی (8500) دینار.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ده‌شڵێت، “هەر بریکارێك سەرپێچی بکات و بەشە غازی هاووڵاتیان لەبازاڕی رەش بفرۆشێتەوە، بەتوندی سزادەدرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هەموو بریکارەکان لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانەوە چاودێری ورد دەکرێن.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت