رامی نووری، وەک قایمقامی قەزای عەنکاوە متمانەی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) وەرگرت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 99 لە دیوانی ئەنجومەنی پارێزگا، کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ک ته‌وه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆ كاندیدی پارێزگای هه‌ولێر “رامی نووری عه‌دیش” وه‌ک قایمقامی عه‌نكاوه به زۆرینه‌ی دەنگ دیاریكرا.
له‌ماوه‌ی رابردوودا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری به قایمقامبوونی عه‌نكاوه‌ی ده‌ركرد، پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی رێككاره یاساییه‌كانی ئه‌و بڕیاره بگرنه‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رامی نووری عه‌دیش بە قایمقامی عه‌نكاوه به فه‌رمی دیاریكرا.