قاچاخچییەکی یەختە نقوومبووەکەی نۆکەندی ئینگلیز دەستگیرکرا

قاچاخچییەکی یەختە نقوومبووەکەی نۆکەندی ئینگلیز دەستگیرکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
قاچاخچییەکی یەختە نقوومبووەکەی نۆکەندی ئینگلیز دەستگیرکرا
0

لایک

پۆلیسی راپەرین قاچاخچییەکی لەسەر سکاڵای کەسوکاری قوربانیانی یەختێک کە لە نۆكەندی ئـینگلیز لە 24-11-2021 نقووم ببوو، دەستگیرکرد.

رووداوەکە بەمشێوەیە بووە، کە یەختەک ساڵی رابردوو لە نۆکەندی ئینگلیز بە 34 سەرنشینەوە نقووم بوو، کە 28 لەوانە گیانیان لەدەستداو و چواریان بێ سەروشوێنن و دووانیان رزگاریان بووە.

بەوتەی مقەدەم شۆرش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەرین ئەو کەسە ناوی (ب ،م ،ع) لە دایکبووی ساڵی 1986 و بەپێی ماددەی 10 لە یاسای ژمارە 76 ساڵی 2001 سەرۆکایەتی هەرێم، دەستگیرکراوە.