قاسم ئەعرەجی کاندیدکرانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتکردەوە

قاسم ئەعرەجی کاندیدکرانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتکردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
قاسم ئەعرەجی کاندیدکرانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتکردەوە
0

لایک

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە داوای لێبوردنەوە کاندیدکرانی بۆ پۆست سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق رەتکردەوە.

لەراگەیەندراوێکدا قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا داخرانی سیاسیی زیانی بە بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتمان داوە و نیشتمان پێویستی بە قوربانیدانە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئەعرەجی دەڵێت، “سوپاسی لێژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەم بۆ کاندیدکران بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لێرەوە رادەگەیەنم کە داوای لێبوردن دەکەم”.

شایەنی باسە ئەعرەجی وتوویەتیشی، “سوپاسی پشتگیری رۆڵەکانی گەلی عێراق و پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەکان دەکەم. پێویستە برایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەپێناو بەرژەوەندی گەل و وڵات بژاردەکان دیاریبکەن”.