وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ئەوانەی کە هەڵگری دوو رەگەزنامەن، لەکاتی گەشتیکردنیان بۆ ئێران مەترسی دەستگیرکردن، دەستبەسەرکردن و دادگاییکردنی نادادپەروەرانەیان لەسەرە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو هاووڵاتییە فەڕەنسیانە و ئەوانەی کە هەڵگری دوو رەگەزنامەن، لەکاتی گەشتیکردنیان بۆ ئێران مەترسی دەستگیرکردن، دەستبەسەرکردن و دادگاییکردنی نادادپەروەرانەیان لەسەرە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا داوا لەو هاووڵاتییانه كراوه كه له ئێستادا له ئێرانن، هەستیاریی بنوێنن و ههموو رێوشوێنێكی پێویست بگرنهبهر لەپێناو دەستبەرکردنی سهلامهتییان.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هاوکات ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی له ئێران کردووه که جموجۆڵەکانیان سنووردار بکەن و خۆیان له گردبوونه بەدوور بگرن.