فەڕەنسا بە دەیان دیپلۆماتکاری رووسیا لە وڵاتەکەی دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • فەڕەنسا بە دەیان دیپلۆماتکاری رووسیا لە وڵاتەکەی دەردەکات

فەڕەنسا بە دەیان دیپلۆماتکاری رووسیا لە وڵاتەکەی دەردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
فەڕەنسا بە دەیان دیپلۆماتکاری رووسیا لە وڵاتەکەی دەردەکات
0

لایک

فەرەنساش چووە ریزی ئەو وڵاتە ئەورووپیانەی بەهۆی تاوانەکانی شارۆچکەی بوچا دیپلۆماتکارە رووسەکان لە وڵاتەکانیان دەردەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای كرد، 35 دیپلۆماتکاری رووسی لە وڵاتەکەیان دەردەکه‌ن، کە چاڵاکی ئەو دیپلۆماتکارانە لەدژی ئاسایشی وڵاتەکەیانە و کاری لەپێشنەی ئەوانیش پاراستنی ئاسایشی خەڵکی فەرەنسایە.

ئەم بڕیارەی فه‌ره‌نسا لەچوارچیوەی ئەو رێکارانەیە، کە یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر رووسیا گرتوویانەتەبەر.

جگە لە فەڕەنسا، هه‌ریه‌ک له‌ ئەڵمانیا 40 دیپلۆماتکار، بەلجیکا 21، هۆڵەندا 17، ئێرلەندا 4 و چیکیش یەک دیپلۆماتکار و لیتوانیاش باڵیوزی رووسیا لە وڵاتەکەی دەرکرد، به‌مه‌ش تا ئێستا كۆی دیبلۆماتكاره‌ ده‌ركراوه‌كانی رووسیا له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا، ژماره‌یان گه‌یشته‌ 119 كه‌س.