فەڕه‌نسا هۆشداری له‌ “پۆستی بۆمبڕێژكراو” ده‌دات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • فەڕه‌نسا هۆشداری له‌ “پۆستی بۆمبڕێژكراو” ده‌دات

فەڕه‌نسا هۆشداری له‌ “پۆستی بۆمبڕێژكراو” ده‌دات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
فەڕه‌نسا هۆشداری له‌ “پۆستی بۆمبڕێژكراو” ده‌دات
0

لایک

دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا هۆشداری دەدەن لە دامەزراوە و فەرمانگەكانیان لە پۆستی بۆمبڕێژكراو و ترسیان هەیە لەو رێگەیەوە بپێكرێن.

لە رۆژانی رابردوودا، پۆستی بۆمبڕێژكراو نێردران بۆ چەند باڵیۆزخانە و دامەزراوەیەک لە پاریس، ئەوەش ترسی زیادكردنی هێرشی لەو جۆرەی لای حكومەتی فەڕەنسا دروستكردووە.

ئەمیندارێتیی گشتیی بەرگری و ئاسایشی نیشتمانیی فەڕەنسا كە سەر بە سەرۆكایەتیی وەزیرانە، یاداشتێكی ئاراستەی وەزارەت، فەرمانگە و دامەزراوەكان كردووە و پۆستی لەو جۆرەی بە “زۆر مەترسیدار” ناوبرووە، هۆشداری داوە لەوەی خۆیانی لێدووربگرن و رێنمایی چۆنێتیی مامەڵەكردن لەگەڵ پۆستی بۆمبڕێژكراوی داوە بە وەزارەت و فەرمانگەكان.