دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی و بە فیڕۆدانی پارەی دەوڵەت، دادگای کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو بەرپرسی باڵا لە وەزارەتی بەرگری و شارەوانی دەرکردووە.
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنداروێکدا بڵاویکردەوە، دادگای تاوانی كەرخ كە تایبەتمەندن لە دۆسیەكانی دەستپاكی، سزای زیندانیكردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان لە وەزارەتی بەرگری و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی بابل دەرکردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، دادگاکە سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامە لە وەزارەتی بەرگری پێشوو دەرکردوە بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە پارەی گشتی گەیاندووە.
ئاماژهی بهوهشكرد، دادگاکە سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەر بهڕێوهبهری گشتی پێشووی شارهوانییهكانی بابل بۆ ماوهی دوو ساڵ سهپاندوە، بههۆی ئهو پێشێلكاریانهی لە گرێبەستەکانی کڕین ئەنجامی داوە.