بەتۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكەی، وەزیری پێشووی بازرگانیی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو.
بەگوێرەی فەرمانێكی دادگای وردبینی كەرخ، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەلا ئەحمەد جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق لە كابینەی مستەفا كازمی، دەرچووە بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی ئەوكاتەی وەزیری بازرگانی بووە.
دادگاكە داوای لەسەرجەم هێزە ئەمنییەكان و كارمەندانی بەرزەفتی كردووە، لەهەركوێیەک تۆمەتباری ناوبراویان بینی، راستەوخۆ دەستگیری بكەن و بە قۆڵبەستكراوی بیهێننە بەردەم دادگا بۆ دادگاییكردنی لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی.
عەلا ئەحمەد جبوری، كە دانیشتووی شاری موسڵە، لەسەردەم كابینەكەی مستەفا كازمی، لەسەر پشكی پێكهاتەی سوننە، كرایە وەزیری بازرگانی.