ئاژانسی فارس نیوزی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویانکردەوە، فەرماندەیەکی سوپاکە لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.
ئەمرۆ سێشەممە 15ـی تشرینی دووەم، ماڵپەری فارس نیوزی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئالۆزی لە خۆپێشاندانەكان لە زۆربەی شارەكانی ئێران و رۆژھەڵات روویداوە و لەشاری بۆكانیش لە ئەنجامی ئەو ئالۆزیانەدا، فەرماندەیەكی سوپای پاسداران بە ناوی رەزا ئەڵماسی كوژراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە خەڵکی شارەکانی مهاباد، سنە، کرماشان، مەریوان، سەقز، بانە، دیواندەڕە، بۆکان، شنۆ، پیرانشار، کامیاران و سەردەشت دووکان و بازاڕیان نەکردەوە.