فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆ: بۆ پاكتاوكردنی گه‌نده‌ڵكاران جوڵه‌ به‌هێزه‌كانمان كرا

فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆ: بۆ پاكتاوكردنی گه‌نده‌ڵكاران جوڵه‌ به‌هێزه‌كانمان كرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆ: بۆ پاكتاوكردنی گه‌نده‌ڵكاران جوڵه‌ به‌هێزه‌كانمان كرا
0

لایک

فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی چوونی هێزێکی چەکدار بۆسەر شارەوانیی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە فەرمانی “سەرۆک بافڵ” جووڵەیان بە هێزەکەیان کردووە.

لەبارەی جووڵاندنی هێزەکانیان، لە روونکردنەوەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستاندا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەوە بووە کە “لە ماوەی رابردوو لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حیزبی و حکومی لەژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و رێگریکردن لە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام دەدران.”

فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەڵێت، “ئەمڕۆ بە فەرمانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێگریکردن لەو داگیرکارییە جووڵە بە هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانەی رێگربوون لە ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلێمانی.”
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی چەکدار لە دەوروبەری باڵەخانەی شارەوانیی سلێمانی بڵاوکرانەوە.